هەنگاوەكانی چۆنێتی پارێزگاریكردن لە نەرمونیانیی قژ

هەنگاوەكانی چۆنێتی پارێزگاریكردن لە نەرمونیانیی قژ

 

قژت هێمای جوانیتە، هەوڵ بدە هەمیشە قژێكی نەرمت هەبێت، چەند گرنگی بە پرچت بدەیت، زیاتر جوانتر و رازاوەتر دەبێت، بۆیە هەوڵ بدە هەمیشە پارێزگاری لە نەرمیی قژت بكەیت، هەندێك جار هەست دەكەیت بەدەست جوانكردنی پرچتەوە هیلاك و ماندوویت، كە چەندە خۆی پێوەی خەریك دەكەیت و گرنگیی پێ دەدەیت، كەچی رۆژ لە دوای رۆژ جوانیی سرووشتیی خۆی لە دەست دەدات،ئەوەش هۆكاری ئەوەیە كە هەندێ نەریت و هۆكار هەن بەبێ ئەوەی ئاگاداریان بیت، جوانی و نەرمیی پرچت دەشێوێنن و تێكی دەدەن، وا باشترە بەر لەوەی هەموو قژت بشێوێت، بەم رێگایانە رێگری لەو هۆكارانە بكەیت: هەرگیز نەكەی پرچت شانە بكەیت كاتێك تەڕە و وشك نەووەتەوە، باشترە ئەگەر شانەشت كرد، شانەیەكی دەنك گەورە بەكار بهێنیت، تا گاریكەریی خراپی لەسەر قژت نەبێت. هەروەها ئامۆژگاری دەكرێیت لەوەی پرچت رانەكێشیت كاتێك تەڕ بێت. نابێت ئاوی زۆر گەرم بۆ شووشتنی پرچت بەكار بهێنێت، بەڵكو باشترە ئاوەكە شلەتێن بێت، ئەگەر توانیت با ئاوەكە سارد بێت باشترە، بۆ رێگری لە هەڵوەرین و رووتانەوەی. نابێت لە یەك كاتدا دوو جۆر شامپۆ بەكار بهێنیت، چونكە كارلێك دەكەن و جوانیی پرچت تێك دەدەن، نابێت دژە خۆر بۆ پرچت بەكار بهێنێت، هەندێ لە خانمان وا دەكەن تا پرچیان بپارێزن، بەڵام ئەوە گەورەترین هەڵەیە و قژ تووشی هیلاكی و هەڵوەرین دەكات.

Top