ئاشنای رێنماییەكانی ماكیاژكردن بە
بەپێی بۆچوونی پسپۆڕان بەكارهێنانی ماكیاژی زۆر و بە رێژەیەكی نا تەندرووست زیانی بۆ پێستی روخسار هەیە، بەڵام ئەگەر بە رێنمایی و زانیارییەكانەوە هەنگاوەكانی ماكیاژكردن بنێت، ئەو كاتە زیانی هێندە نابێت، وەك: پێویستە بەر لە بەكارهێنانی هەر بۆیە و دەرمانێك، دەموچاوت بە جوانی بشۆیت، تا هیچ پاشماوەیەكی دیكەی لەسەر نەمابێت، شێداركردن و نەرمكردن گرنگترین هەنگاوی سەرەتایی ماكیاژە، كاتێك ماكیاژ دەكەیت كرێمی شێداركردن بەكاربهێنە. لادانی ماكیاژ: گرنگە بەر لە نووستن ماكیاژەكەت لابدەیت و دەموچاوت پاك بكەیتەوە، چونكە هەر ئەوەیە دەبێتە هۆی تێكدانی پێستی روخسارت. سیرۆم: بریتییە لە رۆنی روخسار كە بۆ چەوركردن و نەرمكردنی پێستی دەموچاوە، گرنگە بەر لە ماكیاژ كەمێك بەكار بهێنیت. كرێمی شەوانەی روخسار: تا پێستت لە هەموو پاشماوەی ماكیاژ و ڤایرۆس و بەكتیریایەك بە دوور بێت، كەرێمی شەوانە بەكار بهێنە. كرێمی رۆژانە: بە تایبەت كاتێك لەبەر خۆر دەبیت پێویستە كرێمی دژە هەتاو بەكار بهێنیت، بۆ پارێزگاری پێستت لە تیشكی خۆر، پێستی ژێر چاو هەستیار و ناسكە، پێویستە ماوە ماوە گرنگیی پێ بدەیت و كرێمی تەڕكردن و پارێزگاریكردنی لێی بدەیت تا پارێزراو بێت.
