باخچە لە سەربانی ماڵ

باخچە لە سەربانی ماڵ

جاران باخچەكان، لە حەوش و بەردەم ماڵەكاندا بوون، وەك بەشێكی سەرەكیی پێویست لە خانوودا، بەڵام بەهۆی كەمبوونەوەی رووبەری خانووەكان لەم سەردەمەدا، ئێستا باخچە لە سەربانی ماڵەكان دروست دەكەن، ئەو بیرۆكەیە لەلایەن ئەندازیارێكی وڵاتی ڤێتنام بە ناوی (فۆ ترۆنگ نەجیا) هاتە ئاراوە و، یەكەمین خانووی سەر باخچەی دروست كرد. بەهۆی نەبووی رووبەری پێویست بە خانووەكان لەم سەردەمەدا، كە زۆربەی رووبەری زەوی دەكرێتە بینا و باڵەخانە، ئەو ئەندازیارە گرنگیی هەبوونی باخچە لە ماڵدا بۆ ئەو بیرۆكەیە گەڕاندەوە كە ئەگەرچی لە بەشی خوارەوەی باڵەخانەكاندا شوێنی پێویست بۆ باخچە نییە، خۆ دەكرێ سەرەوەی خانووەكان بكرێنە باخچەیەكی جوان و گەورە، بیرۆكەیەكی نایابە و تائێستا سەركەوتوو بووە، ئێستا لە وڵاتی فلیپین، مەرجی رووبەری خانووەكان نابێت لە (77 مەتر تا 277)دووجا زیاتر بێت، ئەو بیرۆكەیەش بۆ ئەو رووبەرە بچووكە سەركەوتوو بووە.

 

باخچە لە سەربانی ماڵ

Top