بەلەمێکی كۆچبەران لە ئاوی ئیجە ژێرئاو دەكەوێت و چەندین قوربانی لێكەوتۆتەوە

بەلەمێکی كۆچبەران لە ئاوی ئیجە ژێرئاو دەكەوێت و چەندین قوربانی لێكەوتۆتەوە

ڤیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی(عێراق – کوردستان)رایگەیاند کە بەلەمێکی كۆچبەران لە دەریای ئیجە لە سنووری تورکیا ژێرئاوکەوتووە و لە نێو قوربانییەکاندا ژنێکی کوردی هەرێمی كوردستانی تێدایە، لەراگەیاندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو لە 11/11/2021 بەلەمێکی كۆچبەران لە دەریای ئیجە لە سنووری تورکیا ژێرئاوکەوتووە كە چەند قوربانییەكی لێكەوتۆتەوە كە یەكێك لەوانە ژنێکی کوردەی هەرێمی كوردستانە كە گیانی لەدەست داوە.
هەروەها کەسوکاری ئەو ژنە كۆچبەرە پەیوەندییان بە ڤیدراسیۆنی( عیراق-كوردستان) کردووە بۆ ئەوەی تەرمەکەی بۆ هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە. شایانی باسە ڤیدراسیۆنیش ئامادەیی خۆی بۆیان دەربڕیوە بەگرتنەبەری رێکارە یاساییەکان و لەپاشان تەرمەی ئافرەتەكە بۆ هەرێمی کوردستان دەگەرێندرێتەوە

Top