رۆژی سـینگڵان

رۆژی سـینگڵان

نەریتێكی سەیر بە ناوی (چاپ گۆه میه) لە وڵاتی چین هەیە، بە كوردییەكی خۆمان واتە (رۆژی سینگڵەكان)، بۆ ئەو كەسانەیە كە سینگڵن و ژیانی هاوسەرییان پێك نەهێناوە، نەریتییەكە بریتییە لە كۆبوونەوەی ئەوانەی سینگڵن، لە هەردوو رەگەز، هەر یەكە چەند لالەنگی و پرتەقاڵێك دەهێنێت، ژمارەی خۆی لەسەر میوەكە دەنووسێت، دواتر میوەكە فڕێ دەداتە نێو ئاوێك، یان رووبارێكەوە، ئەر ئەو شوێنەش رووبای لێ نەبوو، دەچنە شوێنێك كە رووبار، یان دەریاچەی لێ بێت، دواتر ئەو پرتەقاڵ، یان لالەنگییەكە بۆ خۆی سەر ئاو دەكەوێت و كێ بیدۆزێتەوە پەیوەندی بەو ژمارەوە دەكات كە لەسەر میوەكە نووسراوە، دواتر یەكتر دەبینن، ئەگەر بەدڵی یەكتر بوون لەسەر خێر پرۆسەكە پێك دەهێنرێت، ئەگەریش سەر و شێوەی یەكتریان بە دڵ نەبوو، هەر یەكە لە ماڵی خۆی. كچێكی نێو ئەو نەریتیە بە ناوی (فینگ شوی) دەڵێت: نەریتێكی خۆش و بەجۆشە، چەندین كەپڵ و دوانە لەم رێگەیەوە بە یەك گەیشتوون.

 

Top