تەنیا بە زمانی كار دەكات

تەنیا بە زمانی كار دەكات

ئەو كچە بەریتانییە، جگە لەوەی ئەمانەتی ژیانی كراوە، هەروەها زەمانەتی هەموو بەشێكی جەستەیان كردووە، بە تایبەت زمانی، ئەو كچە ناوی (هایلی بێركس)ـە، لە كارگەیەكی دروستكردنی بەرهەمەكانی شكۆڵاتە و شیرنەمەنی كار دەكات، كارە سەیرەكەی ئەو كچە تەنیا تامكردنی ئەو خواردنانەیە بۆ تاقیكردنەوە تا بزانێت تامی چۆنە، تەنیا تامێكیان دەكات و بڕیاری خۆی لەسەر دەدات، ئەوەی سەیرە ئەگەر تووشی هەر نەخۆشییەك یان رووداوێك ببێت، بری (1400000) واتە زیاتر لە ملیۆنێك دۆلاری بۆ تەرخان كراوە، تا ئینشۆرینسی ژیانی بۆ بكرێت، ساڵانەش پشكین و چاككردنەوەی ددانەكانی بە خۆڕاییە، تەمەنی (28) ساڵە و ماوەی پێنج ساڵە ئەو كارە دەكات.

Top