لەدەریای عەمان واشنتۆن و تەهران لەسەر كەشتیەكی بارهەڵگری نەوت گرژی كەوتە نێوانیان

لەدەریای عەمان واشنتۆن و تەهران لەسەر كەشتیەكی بارهەڵگری نەوت گرژی كەوتە نێوانیان

ئەمڕۆ چوارشەممە گرژی كەوتە نێوان واشنتۆن و تەهران لەسەر كەشتیەكی بارهەڵگری نەوتی ێران، ئەمەش دوای ئەوەی هێزە دەریاییەكانی ئەمەریكا كەشتیەكەی ئێرانیان لەدەریای عەمان راگرت و دەستیان بەسەر بارەكەیدا كردوو سەرجەم ئەمباری نەوتەكەیان خستە كەشتی یەكی دیكەوە . هەر دوای بەدوای رووداوەكە ئیدارەی ئەمەریكا رایگەیاند هێزەكانیان بەتۆمەتی پێشێلكردنی گەمارۆكان كەشتیەكی بارهەڵگری نەوتی ئێرانیان راگرتووە دوای ئەوەی زانیارییەكان ئاشكرایان كرد كە بەنزینی ئێرانی بارگرتووە . وەزارەتی دادی ئەمەریكا رایگەیاند سەرجەم پارەكانی ئەو بارانە دەخرێتە سندوقێكەوە بۆ قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆر كە لە2015 سندوقەكە دانراوەو بۆ قەرەبووكردنەوەی تیرۆر بەتایبەتی تیرۆری ئێرانی تەرخانكراوە.

Top