قاپێك بە یەك ملیۆن و حەوت سەد هەزار دۆلار
بە رێكەوت قاپێكی دۆزراوە لەسەر دەلاقەیەكی خانوویەكی كۆن كە دەیان ساڵە چۆل بووە، بووە جێگەی سەرنجی زۆربەی خەڵكی جیهان، قاپەكە بە 1 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار لە مەزادخانەی لیۆن و تۆرنەبل فرۆشرا، مێژووی ئەو قاپە بۆ سەردەمی ساڵانی 1523 بۆ 1520 دەگەڕێتەوە، كە لەلایەن بە ناوبانگترین نەخشێنەری كەرەستەكانی ماڵی ئەو كاتەی وڵاتی ئیتاڵیا (نیكۆلا دا ئۆربینۆ) دروست كراوە، سەرەتا بە قاپێكی ئاساییان دانابوو كە نرخی سەرەتایی 109 هەزار دۆلار بوو، بەڵام لە مەزادەكەدا نرخی كۆتایی گەیشتە نزیكەی دوو ملیۆن دۆلار، ئەو قاپە یەكێكە لەو (400) كەرەستەیەی كە لە نێو خانوویەكی كۆندا بە ناوی LOWOOD HOUSE لە سنووری وڵاتی سكۆتلەندا دۆزراوەتەوە، ئەوكەسەی قاپەكەی بەو پارە خەیاڵییە كڕیوە، ناسنامەی خۆی ئاشكرا نەكردووە، كڕینەكەش لە رێگەی ئۆنڵاینەوە رێك خراوە، تەنیا ئەندامانی خانەی مەزادخانەكە دەزانن كەسەكە كێیە كە ئەو پارەیەی بە قاپێك داوە، كە رەنگە لە دەستت بكەوێت و ورد ببێت.
