كراسی درێژی رەش جلی شاهانەیە
هەمیشە گوتراوە كە جلی سپی بە جلی شاهانە و شازادەكان دادەنرێت، بەڵام جوانی و سەرنجڕاكێشی رەنگی رەش لە جلوبەرگدا، ناهێڵێت جلە سپییەكان لە لوتكەدا بن، بەتایبەت بۆ بۆنە و یادی بچووك، ئەوانەی لە ماڵەوە بۆ لەدایكبوون و كردنەوەی شوێنێك، یان بەشداریی یادێكی كەسێكی نزیك بەشدار دەبن، شایستەترین جل، كراسێكی درێژی رەشە، بەمەرجێك لەسەر ئەژنۆوە كورتتر نەبێت، كراسی رەش بۆ هەموو تەمەنێك گونجاوە، وەك خانمێكی شیكپۆش دەتوانیت بۆ ماڵ و دەرەوە و بۆنە و یاد و دەوامی فەرمیش پۆشاكی رەنگی رەش بپۆشیت، تەنانەت خانمە ئەستێرە ناودارەكانی جیهانیش لە بۆنە تایبەتەكاندا جلی رەشی درێژ دەپۆشن، تۆش وەك خانمێك خۆت بێبەش مەكە لە جوانیی جلی رەش، بەتایبەت كراسی درێژ و تەسك، بە شێوەیەك بەدی بێت و تەواوی جەستە بگرێت، گرنگە كراسەكە بە قۆڵ بێت واتە قۆڵێكی درێژی هەبێ، جوانترە ئەو كراسانە هەڵبژێرن كە سەرشان، یان قۆڵەكانیان كراوە بن، تا ناسكی و خانمایەتیت نیشان بدات، لەگەڵ جەنتایەك لە رەنگی جلەكە جیاواز بێت، لەگەڵ پێڵاوێكی تەنك و پاژنە بەرز، دەتكاتە خانمێكی شاهانە.
