مۆدی پانتۆڵ رێكخستنی لەگەڵ جلوبەرگەكانی پاییزدا
ئێستادا مۆدی (Wide leg Pants) هاتۆتە كایەوە، لەم بارەیەوە پێگەی (ئەنا زەهرە)، رێنماییەكانی بۆ ئەو جۆرە پانتۆڵە لە چوار خاڵدا دەخاتە روو، رەنگی تاریك: كاتێك پانتۆڵی فراوان و كراوە هەڵدەبژێریت، پێویستە رەنگەكەی تۆخ و تاریك بێت، وەك سەوزی تۆخ، رەشی كلی، قاوەیی، یان رەش، تا زیاتر شێوەت گەورەتر نیشان نەدات.
پێوانەی پانتۆڵی كراوە: لەم جۆرە مۆدەدا، تەنانەت سەنتیمەترێك تەسكتر، یان بەرینتر، دەبێتە هۆی شێواندنی جەستە و لەش و لارت، بۆیە گرنگە پێوانەی خۆت هەڵبژێرە ئەگەر زۆریش ماندووشت بكات. بەشی جلی سەرەوە: كاتێك ئەو جۆرە پانتۆڵەت هەڵبژارد، پێویستە بەشی سەرەوەی جلەكەت پێچەوانەی ئەو مۆدە بێت، ئەگینا وەك كیسەیەك دەردەكەویت، وەك بلووز و كراسی تەسك و بێ قۆڵ.
پێڵاوی پاژنە بەرز: ئەگەرچی دەگوترێت پانتۆڵی كراوە و پاژنەبەرز پێچەوانەن، بەڵام ئەوە راست نییە، بۆیە پێویستە باڵات بەرزتر دەربكەوێت كاتێك پانتۆڵی كراوەت لەبەر دەبێ، بەم چەشنە پاژنەبەرز هەڵبژێرە.
