رەنگ و نەخشەكانی نینۆك بۆ خانمان
لە وەرزی پاییزدا، زۆربەی رەنگەكان بەرچاو و دیارن، وەك رەنگی جل و نینۆك و ماكیاژ، رەنگی نینۆك بە شێوەیەكی روون سەرنجڕاكێش دەبن، بەهۆی ئەوەی لەو وەزردا هێشتا جلی پۆشتە و زۆر لەبەر ناكرێت، بەم چەشنە دەست و مەچەك بە دەرەوە دەبن، تۆش دەتوانیت رەنگی نینۆك بكەیتە مۆدێك بۆ ناسكی و سەرنجڕاكێشیت، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی كە لە سەرووبەندی هاوسەرگیری و زەماوەند دان، یان ئەو خانمانەی كە سەرەتای دەوامی زانكۆیان دەست پێ دەكاتەوە، دەتوانن رەنگێكی شیك بۆ نینۆكەكانیان هەڵبژێرن، دیارترین ئەو رەنگ و نەخشە باوانەی لەم وەرزەدا بۆ نینۆكەكانی پەنجەی دەست و قاچ دەستنیشانكراون، بریتیین لە: رەنگی سپی، شین، سەوز، سوور، نیۆد، شەزری، هەروەها ئەو نەخشانەی كە ناسكییان پێوە دیارە، وەك: وردە خاڵ و بازنەی بچووك لەسەر نینۆكەكان، بە مەرجێك رەنگی نەخش و نینۆكەكە جیاواز بن، تا بە جوانی دەربكەون، هەروەها بۆ ئەوانەی دەچنە زەماوەند و بۆنەكان، دەتوانن شێوەی ئەستێرە و مرواری هەڵبژێرن، هەروەها بۆ كاتی دەوام و زانكۆ، دەكرێت شێوەی ئەندازەیی وەك راستەهێڵ و بازنە و چوارگۆشە بكێشیت، هەروەها بۆ كاتی ژوان و شوێنی دەرچوون، دەتوانیت شێوەی دڵ و مانگ و گوڵ لەسەر نینۆكت بكێشیت.
