لەمەدوا پێستی ئاژەڵ لە جلوبەرگدا بەكار نایەت

لەمەدوا پێستی ئاژەڵ لە جلوبەرگدا بەكار نایەت

جاران ئەگەر جلەكەت لە پێست و فەروو و خووری بووایە، بە جلێكی كەشخە و پایەدار دادەنرا، وەك ئەوەی گیاندارێك، یان زیاتر راوكراوە و بۆ خزمەتی كەسێك جلوبەرگ و كەرەستەی جۆراوجۆری لێی دروست كراوە، لە بڕیارێكی سەیری هەریەكە لە ماركەكانی (گوتچی و ئێز سان لۆران و ئەلیسكتەر مككوین) كە سێ ماركەی ناوداری جلوبەرگن لە جیهاندا داهاتوودا، جلەكان و بەرهەمەكانیان بە هیچ شێوەیەك نابێت پێست و هیچ بەشێكی گیاندارانی تێدا بێت، ئەوەش بەهۆی پاڵپشتیان لە رێكخراوی جیهانی بۆ داكۆكیكردن لە گیانداران، كە گوایە نابێت گیاندارێك راو بكرێت بۆ ئەوەی جلێكی مرۆڤی لەسەر دروست بكرێت، ئەو بڕیارە لەلایەن كۆمەڵەیەك بە ناوی (گیرینگ) كە دیزاینەری جیهانیی ناودار (فرانسوا هێنری بینۆڵت) سەرپەرشتی دەكات، لە پرۆژەیەكی جیهانیدا هەڵساون بە نەهێشتنی ئەو دیاردەیە، كە لە داهاتوودا نابێت جلوبەرگ لە پێست و ئەندامانی دیكەی گیانداران و ئاژەڵان دروست بكرێت.

Top