وڵاتانی بەكارهێنەری نەوت ترسیان لێنیشتووە بەوەی بەهای نەوت بگاتە 100 دۆلار
وڵاتانی بەكاربەرو هێنراوی نەوت ترسیان لێنیشتەوە بەوەی بەهای بەرمیلێك نەوت بگاتە سەرووی 100 دۆلار ، ئاژانسی بلوومبێرگ بڵاویکردهوە، کە ئەو وڵاتانە نزیک سێ هەفتەیە لەگەڵ وڵاتانی ئۆپێک دەستیان بە گفتوگۆ کردووە و لەم كۆتایی هەفتەی رابردوودا گفتوگۆکانیان چڕ کردووەتەوە. بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسەكە بەرپرسانی ئەمهریکا و ژاپۆن و هیندستان لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی وڵاتانی ئۆپێک بە جیا کۆبوونەوەتەوە، هەروەها لەگەڵ هەندێک لە وڵاتانی دیکەی بەکاربەریش گەیشتوونەتە رێککەوتن.
ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەداوە، هەر یەکە لە ئەمهریکا و هیندستان و ژاپۆن چەندین ساڵە بەشێوەی ئاشکرا و نهێنی گوشاری دیپلۆماسییان بەکارهێناوە، بۆ ئەوەی وڵاتانی هەناردەکار ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبکەنەوە.
چاودێران دەڵێن، ژاپۆن چەندین رێگەی بەکارهێنانەوە لەگەڵ وڵاتانی دیکەی بەکاربەریش کاری کردووە، بۆ ئەوەی گوشار دروستبکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا چین سەرەڕای ئەوەی هەمان دیدگای هەیە، بەڵام بێ دەنگی هەڵبژاردووە.
لە لایەکی دیکەشەوە، لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم لە دانیشتنی گشتی هەفتەی وزەی رووسیا "ڤلادمیر پوتن"، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، پێشبینی دەکەن بە ئەگەرێکی زۆرەوە نرخی نەوت بگاتە 100 دۆلار، لە هەمان کاتدا مۆسکۆ هەموو تواناکانی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی بازاڕی وزە سەقامگیر بێت.
