جێگرەوەكانی تارای سپی بۆ خانمانی بووك
پێشتر تارای سپی بۆ خانمانی بووك باو بوو، بەڵام ئێستا زۆربەی بووكەكان حەز بەو ستایلەی پێشوو ناكەن، هەندێكیش دەیانەوێت شێوازێكی تازە لە رۆژی ئاهەنگیان بە دی بهێنن، پسپۆڕانی جوانكاری چارەسەری ئەوەشیان دۆزیوەتەوە لە رێگەی جێگرەوەی تارای سپی، كە بەپێی شێوەی جلی بووك دادەنرێت، جێگرەوەكانیش بریتیین لە، یەكەم: ئێكسسوار birdcage كە لە شێوەی تەل دەخرێتە سەر قژ، دووەم: جێگرەوە سەرپۆشی قوماش كە نیوەی قژ دادەپۆشێت، وا چاكە ئەو سەرپۆشە لە رەنگی سپی بێت، كە هەمان رەنگی جلی بووكە، تاجەكانیش جێگرەوەیەكی بەهێزن بۆ ئەوەی تارای سپی لەسەر سەری بووك نەبێت، كە مۆدێكی باوە و ناسكە، شێوازێكی جوانیشی پێ دەبەخشێت، هەندێ لە بووكەكانیش دەتوانن كڵاو بەكار بهێنن، كە ستایلێكی كلاسیك و سەرنجڕاكێشە، گوڵی سرووشتییش مۆدێكی دیكەی جێگرەوەی تارای سپییە، كە دەستە گوڵێكی سرووشتی و ناسك لەلایەن دیزاینەرانەوە ئامادە دەكرێت و، دەتوانی لە شوێنی تارای بووك لە رۆژی ئاهەنگدا بەكار بهێنرێت.
