بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە سنووری خانەقین دوو كەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە سنووری خانەقین دوو كەس گیانیان لەدەستدا

18/10/2021 لە سنووری ناحیەی سەعدیەی سەر بە قەزای خانەقین، بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێكەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و 13 كەسیی دیكەش برینداربوونەوە كە هەر هەموو قوربانییەكان ئەندامی یەك خانەوادەبووینە لەم رۆژەدا بەمەبەستی زیارەت بۆ كەربەلاو نەجەف رۆیشتوون.
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خانەقین ڕایگەیاند: دووشەممە 18/10/2021 لە ناوچەی كوباشی سەر بە ناحیەی سەعدیەی سەر بە قەزای خانەقین ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاس لەئەنجامی ئەوەی تایەیەكی تەقیوە و وەگەڕاوە و دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 13 کەسیشیان بریندار بوون.
بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خانەقین ئاماژەی بەوەشدا كە سەرنشینانی ناو مینی پاسەكە هەموویان براو خوشك و ئەندام یەك خێزانن و خەڵكی سنووری قەزای خانەقینن.

Top