شەوی 27/28ی/9/2021 لە شەقامی 100 مەتری هەولێر ئۆتۆمبێلێك خۆی بەچەندین ئۆتۆمبێل كیشا
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ڤیدیۆی ساتەوەختی رووداوەکەی شەوی27/28ی/9ی شەقامی 100 مەتری بڵاوکردەوە کە ئۆتۆمبێلێک خۆی بە نۆ ئۆتۆمبێلی دیكەی بەردەم کۆمپانیایەکدا کێشاوە.
ڕۆژی سێشەممە 28/9/2021 فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) ڤیدیۆی كاتی ئەو رووداوەی بڵاوكردەوە كە لە شەقامی 100 مەتری ئۆتۆمێلێكی جۆری لاندكرۆزەر كە مێردمنداڵێك لێیخوریوە خۆی بە چەندین ئۆتۆمبێلی دیكە كێشاوە كە هەموو ئۆتۆمبێلەكان تازەن و كیلۆمەتر سفرەن، هەروەها وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی ئاماژە پێكردوە كە لاندکرۆزرەكە مێردمنداڵێك لێیخوڕیەوە و پێشبڕکێ كردوە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیكە، بەڵام بەهۆی ئەوەی مێردمنداڵەكە کۆنترۆڵی لەدەستداو سەرئەنجام خۆی کێشاوە بەنۆ ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتری بەردەم کۆمپانیایەك. هاوەكات باس لەوەشكراوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەو رووداوەدا باوکی مێردمنداڵەكە بەكەمتەرخەم دادەنێین، چونکە پێش هەموو شتێك بۆ ئۆتۆمبێلەکەی نەشرە و گڵۆپی بەستاوە بۆ ئەوەی رێگای بۆ بکەنەوە کە بەستانی نەشرە خۆی لەخۆیدا قەدەغەیە، لەدوای ئەوەش مێردمنداڵەکە هی تەمەنی شۆفێری نەبوو، لەبەر ئەوەی تەمەنی لە 18 ساڵ کەمترە ، هەروەها مۆڵەتی شۆفێریشی نەک نییە، بەڵکو هێشتا تەمەنی هی پێدانی مۆڵەت نییە.
