كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) بەرگی چوارەمی كەوتەبەر دەستی خوێنەران
بەرگی چوارەمی زنجیرە كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) لە نووسینی سەرۆك مەسعود بارزانی بە ناونیشانی (شۆڕشی گوڵان) كەوتەبەر دەستی خوێنەران.
بەرگی چوارەمی كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد - شۆڕشی گوڵان) لە دوو بەش پێكهاتووە، بەشی یەكەمی كتێبەكە لە (616)لاپەڕە و بەشی دووەمی لە (488)لاپەڕە پێكهاتووە و ئەو كتێبە كۆمەڵێك وێنە و دۆكیۆمێنتیشی تێدایە.
بەرگی چوارەمی كتێبەكەی سەرۆك مەسعود بارزانی چاپی یەكەمی لە چاپخانەی ڕۆكسانا لە شاری هەولێر لە مانگی ئابی 2021 لەچاپ دراوە.
