پێشبینی دەكرێت ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠٣٠  بگاتە ٥٠ ملیۆن کەس

پێشبینی دەكرێت ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠٣٠  بگاتە ٥٠ ملیۆن کەس

 

ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراقی لە زاری عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاوی كردەوە كە  بە پێی پێشبینییەکانی وەزارەت،  ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠٣٠ دەگاتە ٥٠ ملیۆن کەس.

ناوبراو زیاتر گوتوویەتی : ساڵانە دانیشتوانی عێراق ٨٥٠ هەزار هاووڵاتی بۆ یەک ملیۆن هاووڵاتی زیاد دەکات، بەو واتایەی كە تێکڕای گەشەکردنی ساڵانەی دانیشتوان بریتییە ٢.٦٪، ئەمەش بە پشتبەستن بە تێکڕای زیادکردنی ساڵانەی ژمارەی دانیشتوان.

هینداوی پێی وایە كە پێشبینییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بۆ ساڵی ٢٠٥٠ ژمارەی دانیشتوانی عێراق بگاتە ٨٠ ملیۆن کەس.

گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕوونی كردەوە كە وەزارەت پێشتر پلانی دوورمەودای بۆ سیاسەتی دانیشتوان داناوە و ساڵانە نوێکردنەوەی تێدا دەکرێت بەئامانجی بەگەڕخستنی تواناکانی گەنجان لە ڕووی ئابوورییەوە، هەروەها كاراكردنەوەی هەردوو کەرتی تەندروستی و پەروەردە.

 

 

Top