سبەی نرخی بەنزین دادەبەزێت
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند بڕیارە سبەی یەكەم كاروانی بەنزینی تەرخانكراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بگاتە شاری سلێمانی ، ئەمەش دوای هەوڵە بەردەوامەكانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان دێت كە رۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت، هەرچەندە هەرێمی كوردستان رۆژانە پێویستی بە 6 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە بەڵام هاتنی ئەم بڕە بەنزینە كاریگەریی باشی لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین هەبوو، كە لەماوەی رابردوودا قەیرانێكی هەڵكشانی نرخی بەنزین لەشارەكانی كوردستاندا روویدا و نرخی لیترێك بەنزینی ئاسایی لە هەزار دینار نزیك بووەوە. ئەم نرخەی ئێستاش لیتری بە 690 دینار دیاریكرا.
