ڤالا فه‌رید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەەمانی كوردستان: بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ماف و ئەركیشە
رێككەوتی 17/9/2021 ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند كە بەشداریكردنی هاوڵاتییان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ماف و ئەركیشە.
ڤالا فەرید لە چاوپێكەوتنێكی ماڵپەڕی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، داوای لە هاوڵاتییانی كوردستان كرد لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ بە کاندیدانی کورد بدەن، بۆ ئەوەی پێگەی کورد لە بەغدا بە بەهێزی بمێنێتەوە.
هەروەها وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان جەختی لەوەشكردەوە بەشداریكردنی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا بە پرسێکی گرنگ ده‌زانێت و بەشداریکردن لە هەڵبژاردن جگە لەوەی مافی هەموو كەسێكە و ئەرکێکی نیشتمانییەشە.
هاوكات خاتوو ڤالا فەرید تەئكیدی لەوەكردەوە كە له كاتێكدا به‌شداریكردنی هاوڵاتییان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا مافێكی ره‌وای خۆیانه، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌ركێكی نیشتمانیشه له‌سه‌ر شانیان و ئه‌و ئه‌ركه‌ش پێویستی به جێبه‌جێكردنە.
