ده‌زگــای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری ده‌گه‌یه‌نێته 550 خێزانی پارێزگای هەلەبجە
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كۆمه‌كی 550 خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرد.
كارزان سه‌لام به‌رپرسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند: له سنووری هه‌ڵه‌بجه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لیستی ناوی ئه‌و خێزانانه‌ی ئاماده كردووه كه پێویستیان به كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆیی هه‌یه.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی ئێمه‌دایە له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 293 خێزان له‌ژێر هێڵی هه‌ژارین و پێویستیان به كۆمه‌ك و هاوكارییەو ئه‌و خێزانانه لەرۆژی هەینی 17/9/2021 كۆمەك و هاوكاری كران ئەوە بەگشتی هاوكاریی به‌سه‌ر 550 خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی سنووری پارێزگای هەلەبجە دابه‌ش كراوه كە كۆمه‌كه‌كه بریتی‌بوو له 30 كیلۆگرام بابه‌ته خۆراكییه‌كان.
