لە هەولێر ئاگر لە هۆتێلێك كەوتەوەو دوو كەس گیانیان لەدەستدا

لە هەولێر ئاگر لە هۆتێلێك كەوتەوەو دوو كەس گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 17/9/2021، ئاگر لە هۆتێلێك لە شەقامی 30 مەتری له‌ هه‌ولێر كەوتەوە و لە رووداوەكەدا دوو ئافره‌ت گیانیان لەدەست دا.
بەپێی قسەی شایەتحاڵەكان، یەكێك لەو ژنانە لە چێشتخانەی هۆتێلەكە كە لە تەنیشت گەراجی هۆتێلەكەیە كاری كردووە، بەرەبەیان ژنەكەی دیكە هاتووه‌تە لای، بۆ ئامادەكردنی خواردنی بەیانی غازی هەڵكردووە و غازەكە ئاگری گرتووە.
هەر بەپێی قسەی شایەتحاڵەكان كاتێك ویستوویانە غازەكە بێننە دەرەوە پێیاندا تەقیوەتەوە و لە ئاكامدا گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو دوو ژنەی گیانیان لەدەست داوە، خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن.

Top