ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 1253 تووشبوو، 22 گیانلەدەستدان
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا هەزارو 253 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 22 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەست داوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا نۆ هەزارو 631 پشكنینی نوێ ئەنجام دراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی تووشبووانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بووە لەو تووشبووانەی لە ڤایرۆسەكە چاك بوونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو 253 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 547 تووشبووش چاك بوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش داوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 22 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە: 9 لە هەولێر، 6 لە سلێمانی، 7 لە دهۆك.
دەقی راگەیەندراوەكە:
