مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان: نابێت چاوپۆشى له زێدەڕۆی و سه‌رپێچیكردن بۆ سه‌ر موڵكى گشتى بكرێت
ڕۆژی پێنجشەممە 16/9/2021 رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێنمایی بە لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر دا و جەختی لەوە كردەوە كە نابێت چاوپۆشی له هیچ كه‌س و لایه‌ن و گرووپێك بكرێت كه بیانه‌وێت زێدەڕۆی و سه‌رپێچى له‌سه‌ر موڵكى گشتى بكەن.
بەپێی راگه‌یاندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كیدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندووە كە به هيچ شێوه‌يه‌ك نابێت چاوپۆشى له هیچ كه‌س و لایه‌ن و گرووپێك بكرێت كه بیانه‌وێت زێدەڕۆی و سه‌رپێچى له‌سه‌ر موڵكى گشتى ئه‌نجامبده‌ن. بۆ ئەو مەبەستە دەستبەجێ لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هەولێر ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی جەنابی سه‌رۆكی حكومه‌ت پێكهێنا.
له راگه‌یه‌ندراوەكەدا ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشەممەی 16/9/2021 لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر خراوەتەڕوو و كۆبوونه‌وه‌كه به مه‌به‌ستى دانانى پلان و بەرنامەبووە بۆ رێگریكردن له بابه‌تى زێده‌ڕۆیى و ئه‌و سەرپێچیانەبووە كه له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ستیان پێكردووه.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كە كە له به‌شێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێزدار مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى ته‌له‌فۆنەوە به‌شدارى كردووە، بڕیار و رێنمایى پێویستى پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه كردوە و فه‌رمانى به لێژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر داوە كه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نابێت چاوپۆشى له هیچ كه‌س و لایه‌ن و گروپێك بكرێت كه بیانه‌وێ زێدەڕۆی و سه‌رپێچى له‌سه‌ر موڵكى گشتى ئه‌نجام بده‌ن، له‌مباره‌يه‌شه‌وه پشتيوانى خۆى بۆ لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه.
هەر لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژە بەوەشدراوە كە لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر دەستبەجێ بڕيارى دروستكردنى ژوورێكى عه‌مليات و هێزێكى هاوبه‌شى له سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منييه‌كان داوە كه هه‌ر ئەم شەو بڕياره‌كه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هاوكات هه‌موو هێزه ئه‌منیيه‌كانی ده‌ستكراوه كرد بۆ ئه‌وه‌ی له زووترين كات هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكرێن و ئیجرائاتی یاساییان به‌رامبه‌ر وه‌ربگيرێت و بدرێن به دادگا كه زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی گشتي دەكەن یان به‌ره‌نگاری هێزه ئەمنیەكان ده‌بنه‌وه كە رێگری له‌ئه‌نجامدانى زێده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن.
