وادەى لێدانى لۆگۆ و لەزگەى تەکسى درێژ دەكرێتەوە

وادەى لێدانى لۆگۆ و لەزگەى تەکسى درێژ دەكرێتەوە

 

ئانۆ جەوهەر وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە نوێنەرى سەندیکاى کرێکاران و شۆفێرانى  كردو لە دیدارەكەدا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە ماوەى لێدانى لۆگۆ و لەزگەى تەکسى دریژبکرێتەوە و بۆ ئەو بابەتە لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆ لەسەر هێڵن.

وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن داواى لە شۆفێرانى تاکسى کردووە کە پابەندبن بە لێدانى لۆگۆ و کارتى زانیاریى تەکسى تاكو ڕووبەڕووی سزاى یاسایى نەبنەوە.

پێشتر بەپێی بڕیارێك وەزارەت دەبوو دوا وادە بۆ لێدانى لەزگەى تەکسى رۆژى ١ى١١ى ٢٠٢١ بێت و سزاى پابەندنەبوونیش بڕى ٥٠٠ هەزار دینار بوو.

جێی ئاماژە پێ كردنە بەر لە ماوەیەك دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم جەختی لەوە كردبووەوە كە هەر شۆفێری تەکسییەک لە رۆژی ١ی تشرینی دووەم لۆگۆ و لەزگەی لە ئۆتۆمبێلەکەی نەدابێت بەپێی یاسا سزادەدرێت.

 

 

Top