ئومێد خۆشناو: بە بڕی دوو ملیار دینار له‌سنوورى پارێزگای هەولێر چەند پڕۆژه‌يه‌كى خزمه‌تگوزارى ئەنجام دەدرێت
لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بە بڕی دوو ملیار دینار چەند پڕۆژه‌يه‌كى خزمه‌تگوزارى لەسنووری قائیمقامیه‌تى قەزایی خه‌بات ئەنجام دەدرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر به‌بڕی دوو ملیار دینار لەسنووری قائیمقامیه‌تى قەزایی خه‌بات دەستمان بە ئەنجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى خزمەتگوزاریی كرد.
هەروەها دەلێت: له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رله‌به‌یانى ڕۆژی چوارشەمە 15/9/2021، به‌بڕی زیاتر لە (519) ملیۆن و (157) هه‌زار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر له‌سه‌نته‌رى قه‌زایى خه‌بات به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى دروستكردنى شه‌قامى كۆنكرێتى له‌گه‌ڕه‌كانى (كشتوكاڵ، ئازادى، ئاشتى) و قیرتاوكردنى چینى ستاپلایزه‌ر بۆ شه‌قامه‌كانى گه‌ڕه‌كانى (كادیران، كشتوكاڵ، سه‌رگرد، هه‌نجیرۆك، شه‌قامى بازاڕ، پردى ئاشتى) دانا، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (كه‌ورگۆسك) جێبه‌جێده‌كرێت و ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه‌ش 270 ڕۆژه.
هەروەها پارێزگاری هەولێر ئلملژەی بەوەشداوە كە سەرەڕای ئەنجامدان و دەستپێكردن بەو پڕۆژانە لە قەزای خەبات، بەڵام به‌دڵنیاییه‌وه هێشتا پێداویستى و پڕۆژەی زۆر دیكە ماوە ئه‌نجامبدرێت، ئێمه‌ش وه‌كو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى هه‌ولێر نیه‌ت و ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و پێداویستییانه‌ى هه‌ن له‌و ناوچه‌یه چاره‌سه‌ربكه‌ین و باشترین خزمه‌تگوزارى پێشكەش بە خەڵكی ئەو قەزایە بكەین.
