بەریتانیا داوای بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات
جێیمس کالیگا بەڕێوەبەری بازرگانی لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا سەردانی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانی کردوو لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کەمال محمدساڵح وەزیری کارەبا بەفەرمی داوای وڵاتەكەی گەیاندە وەزیری كارەبا بەوەی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بەشداری لە پرۆژەکانی کارەبای هەرێم بکەن، بە تایبەتی لە بواری بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە.
وەزیری کارەبا ژمارەیەک پرۆژە لە کەرتی کارەبا خستەڕوو کە لە پلانی جێبەجێ کردندان و کۆمپانیاکانی بەریتانیا دەتوانن وەبەرهێنان بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژانە بکەن.
ئەم داواکارییەی بەریتانیا چەند رۆژێک پاش ئەوەی دێت کە وەزیری کارەبا رۆژی چواری ئەم مانگە پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی کامبرێج لە هەولێر کردەوە.
