هەولێر.. بە بەهای 200 ملیۆن دینار پرۆژە بۆ گەڕەكەكانی سێتاقان و سەڵاحەدین و 5ی حەسارۆك جێبەجێ دەكرێت
بە بەهای زیاتر لە 200 ملیۆن دینار سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەر سێ گەڕەكەكانی سێتاقان و سەڵاحەدین و 5ی حەسارۆكی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن و بە مەبەستی تەواوكردنی پرۆژەكانیش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی پارەی بۆ ئەو پرۆژانە دا.
بە گوێرەی فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی شارەوانی، بریاری دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی (200,112,000) دووسەد ملیۆن و سەد و دوازدە هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێ گەڕەكی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.
پرۆژەكان:
1- نۆژەنكردنەوەی شەقامی ژمارە (39) لە گەڕەكی سێتاقان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی یەك.
2- بە كریبستۆنكردن و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی سەڵاحەددین، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دوو.
3- دروستكردنی شەقامێكی 20مەتری لە گەڕەكی 5ی حەسارۆك لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چوار.
