‎سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە نەدیم زەهاوی دەكات

‎سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  پیرۆزبایی لە نەدیم زەهاوی دەكات

ەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە نەدیم زەهاوی دەكات

‎دوێنێ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بە مەبەستی پیرۆزباییكردن پەیوەندی بە نەدیم زەهاوی وەزیری نوێی پەروەردەی بەریتانیاوە كرد .

‎لەمبارەیەوە بەرێز مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "ئەمشەو بە تەلەفۆن پیرۆزباییم لە هاوڕێم کاک نەدیم زەهاوی کرد بۆ دەستنیشانکردنی وەک وەزیری پەروەردە، ئێمە شانازی بە خزمەتەکانی ئەو وەک وەزیری ڤاکسین و پۆستەکانی دیکەیەوە دەکەین".

Top