یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی داعش كه‌ گەورەترین داواکراوە لە هەرێمی کوردستان دەستگیر كرا.

یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی داعش كه‌ گەورەترین داواکراوە لە هەرێمی کوردستان دەستگیر كرا.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعشی ڕاگەیاند کە گەورەترین داواکراوە لە هەرێمی کوردستان و چەندین پلانی تەقینەوە و کاری تیرۆریستی لە هەرێمی کوردستان داناوە.
لە ڕاگەیەنراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "لەسەر ڕاسپاردەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان و چاودێری و سەرپەرشتيی وەزیری ناوخۆ و بریکاری وەزیری ناوخۆ "ئەبو ئیبراهیم دابق" یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی داعش دەستگیركرا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ناوبراو یەکەم داواکراو بووە لە هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتيی چەندین پیلانی تەقینەوە و تیرۆرکردنی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە سنوورییەکان ئه‌نجام داوه‌.."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پرۆسەی دەستگیرکردنەکە دوای زیاتر لە مانگ و نیوێک لە هەوڵی مەیدانی و بەدواداچوون لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، بەغدا و ئەنبار ئەنجام دراوە."

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ئەبو ئیبراهیم هاوسەری یەکێکە لەو ئافرەتە داعشانەی کە ل ەماوەی ڕابردوودا دەستگیرکراوە و چەکی بێدەنگ و تەقەمەنی بردووەتە پارێزگای هەولێر و هەروەها هاوکاربووە لە پارەدارکردنی گرووپە تیرۆريستییەکان.

Top