به‌رپرسى راگه‌یاندنى یه‌كێتى ئافره‌تان: ئافرەتە کاندیدەکان ئەجندای تایبەت بە خۆیان هەیە
یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان: ئافرەتە کاندیدەکان ئەجندای تایبەت بە خۆیان هەیە
به‌رپرسى راگه‌یاندنى یه‌كێتى ئافره‌تان باس له چۆنیه‌تى پاڵپشتیكردنى كاندیده ئافرهتهكانى پارتى ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئافره‌ته كاندیده‌كان ئه‌جنداى تایبه‌ت به‌خۆیانه هه‌یه".
ناسك سه‌عید به‌رپرسى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له چۆنیه‌تى پاڵثشتیكردنى كاندیده ئافره‌ته‌كان كرد و گوتى، "ئێمە وەکو یەکێتی ئافرەتان لەو رۆژەوەی کە کاندیدانمان لە لایەن کۆمیسیۆنەوە ژمارەیان وەرگرتووە ، ئێمە بەشدارین لە بانگەشەی هەڵمەتی هەڵبژاردن".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ناسك سه‌عید باسى له شێوازى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى ئافره‌تان ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئێمە وەکو یەکێتی ئافرەتان لەو رۆژەوەی کە کاندیدانمان لە لایەن کۆمیسیۆنەوە ژمارەیان وەرگرتووە، ئێمە بەشدارین لە بانگەشەی هەڵمەتی هەڵبژاردن".
پێشتر ڤیان سلێمان سكرتێرى یه‌كێتى ئافره‌تان پێشبینی ئه‌وه‌ى كردووه، کە زۆرترین کاندیدانی ئافرەت بچنە پەرلەمانی عێراق و پشکی شێریش بە کاندیدانی ئافرەتی پارتی دەکەوێت، چونکە پارتی زۆرترین کاندیدی ئافرەتی هەڵبژاردووە.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه ناسك سه‌عید ده‌ڵێ، "کاندیدەکان هەر یەک لە کاندیدان خاوەن ئەجندای تایبەت بە خۆیانن دورشمێکی تایبەت بە خۆی هەڵدەگرێت بەڵام هەمیشە ئەجندای کاندیدانی پارتی لەسەر بنەمای ئەوە دروست دەبێت کە پارتی بۆ ئەو هەڵبژاردنە چ دروشمێک دەکات بە پێوەر دواتر کاندیدانی پارتی لەسەر ئەو بنەمایە بانگەشەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی خۆیان دەکەن، بە تایبەتی ئافرەتان کە هەوڵ ئەدەن زیاتر هانی ئافرەتان بدەن بۆ ئەوەی کە بەشدار بن لە دەنگدانە ئەمە بۆ خۆی خاڵێکی زۆر گرنگە کە ئافرەتانی کوردستان بەشدار بن لە گۆڕینی ستراتیژیەتی و ئەو ئامانجانەی کە کاری بۆ دەکەین بە تایبەتی ئێستا کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە دەبێت ئافرەتانی کورد بە شێوەیەکی گشتی بەشدار بن".
