وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی خوێندنى بڵاو كرده‌وه‌

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی خوێندنى بڵاو كرده‌وه‌

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی خوێندنی بۆ ساڵی 2021-2022 بڵاوکردەوە و وەزیری پەروەردەش دەڵێت: دەبێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پەیڕەو بکرێت.

رۆژی پێنجشەممە 09-09-2021 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی نووسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و گەرمیان) کردووە و داوا دەکات ئەم ساڵنامەی نوێیەی خوێندن لە گەشت ناوەندەکانی خوێندن جێبەجێ بکرێت.

لە ساڵنامەکەدا رۆژانی پشوو، رۆژانی پشووی فەرمی و رۆژانی تاقیکردنەوە دەستنیشانکراون کە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

رۆژی 1-09-2021 دەستبەکاربوونی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن
رۆژی 14-09-2021 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن

رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (پشوو)
رۆژی 19-10-2021 رۆژی لەدایکبوونی پێشەوای ئیسلام محەممەد (د.خ) (پشوو)

رۆژی 25-12-2021 رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (پشوو)

رۆژی 1-01-2022 سەری ساڵی زاینی (پشوو)
رۆژی 10-01-2022 دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم - خولی یەکەمی پۆلە ناکۆتاکان بە هەموو بەشەکانەوە

رۆژی 19-02-2022 دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی (دەرەکی - تمهیدی)

رۆژی 5-03-2022 یادی راپەڕین (پشوو)
رۆژی 11-03-2022 دەستپێکی پشووی بەهارە
رۆژی 26-03-2022 دەستپێکی خوێندنی لە دوای پشووی بەهارە

رۆژی 1-04-2022 جەژنی ئەکیتۆی کریستیانەکان (پشوو)
رۆژی 04-04-2022 دەستپێکی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی و پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی
رۆژی9-04-2021 رۆژی رووخانی رژێمی بەعس (پشوو)
رۆژی 17-04-2022 جەژنی گەورەی هەڵسانەوەی کریستیانەکان (جەژنی قیامە) لە رۆژانی 17 و 18 و 19
رۆژی 20-04-2022 جەژنی چوارشەمبە سووری ئێزدییەکان (پشوو)
رۆژی 21-04-2022 دەستپێکی تاقیکردنەوەی کرداری کۆتایی ساڵی پەیمانگەکان.

رۆژی 1-05-2022 جەژنی جیهانی کرێکاران (پشوو)
رۆژی 3-05-2022 جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف
رۆژی 10-05-2022 دەستپێکی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی خولی یەکەم. وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوەی داوە و دەڵێت "دەستپێکی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی بۆ پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بە هەموو بەشەکانییەوە و تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی وەرزی دووەم پۆلی ناکۆتاکان بە هەموو بەشەکانییەوە. بۆ قوتابخانە ئەکادیمی و پیشەییەکان 9 رۆژ، بۆ قوتابخانەکانی خوێندنی ئیسلامی 11 رۆژ و بۆ پەیمانگەکان 15 رۆژ.

رۆژی 1-06-2022 دەستپێکی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە (بەپێی خشتەیەکی تایبەت)

رۆژی 9-07-2022 جەژنی قوربانی پیرۆز (پشوو)

رۆژی 2-08-2022 دەستپێکی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە

رۆژی 20-08-2022 تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان بە هەموو بەشەکانییەوە. لەگەڵ تاقیکردنەوەی خولی دووەمی نیشتمانیی پۆلی 9ی بنەڕەتی بە هەموو بەشەکانییەوە.

Top