مەراسیمی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە ڕانیە سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی بەرێز کاک (عارف تەیفور) سەرۆکی ئەنجومەن، بەڕێزان ئەندامان و ھەڤاڵانی دەزگا و مەکتەبەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجەی (پ.د.ک)، بەڕێز کاک (رزگار سارتکەیی) بەرپرسی لقی ٢١ و ھەڤاڵانی یاوەری و بەشێک لە ھەڤاڵانی دەستەی کارگێڕیی، بەرپرسی لیژنە ناوچەکان، ھەڤاڵانی (قوتابیان، لاوان و ئافرەتان) و ھەڤاڵانی کادر لە سنووری لقی چوار..
مەراسیمی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سنووری لقی ١١ی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو، کە تێیدا ئامادەبووان بەڵێنیاندا بە هەموو توانایان بانگەشەو هەڵمەتی هەڵبژاردن بە گوڕو تینێکی جەماوەریانەو شارستانیانە خۆیان و کەسوکاریان وهاووڵاتییان هانبدەن بۆ ئەوەی جوامێرانە بەشداریەکی کارا بن و خۆیان ئامادەبکەن لەرۆژی دەنگدان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن و رێژەی پێویست و دەنگی شیاو بەدەستبهێنن و سەربەرزانە بچنە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ئەوەی داکۆکی بکەن لە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان.
شیاوی باسە مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی کەسووکاری شەھیدان و ھەڤاڵان و کادران و ئەندام ولایەنگرانی پارتیمان لە سنوری رانیە زۆر سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو.
