بایدن ژمارەیەک بەرپرسی سەردەمی ترەمپ دووردەخاتەوە

بایدن ژمارەیەک بەرپرسی سەردەمی ترەمپ دووردەخاتەوە

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ئاشكراى كرد، ئیدارەی جۆ بایدن-ی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لەو بەرپرسانە کردووە لە ئەنجومەنی راوێژکاریی ئەکادیمی سەربازیدان و لەسەردەمی ئیدارەی ترەمپدا دامەزراون، دەست لەکاربکێشنەوه‌.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵە ئەمریکییەکە، لەنێو ئەو کەسانەی کە داوای دەستلەکارکێشانەوەیان لێ کراوە، ١١ بەرپرسی باڵای سەردەمی ئیدارەی ترەمپی تێدایە لەوانە: شۆن سبایسەر سکرتێری رۆژنامەوانی پێشووی کۆشکی سپی، کیلییان کونوای گەورە راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ لەسەردەمی ئیدارەکەیدا و ئاتش ماکماستر راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا.
جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەيیدا ئەو زانیارییانەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، "ئامانجی بایدن لەم کارە ئامانجی هەر سەرۆکێکی دیکەیە، کە دەیەوێت دڵنیا بێت لەوەی ئەو کەسانەی بۆ ئەو ئەنجومەنانە هەڵدەبژێردرێن، شیاو و گونجاو بن"

Top