مسرور بارزانی: بۆ دامەزراندنی بزنس لە بری 32 رۆژ ئێستا یەک رۆژتان دەوێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پەرلەمان پشتگیریی کابینەکەی دەکات بۆ هەڵگرتنی بەربەستەکانی بەردەم بازرگانییە نوێیەکان و دەشڵێت: "ئێستا راییکردنی ماوەی دامەزراندنی بزنێس لە 32 رۆژەوە بووەتە یەک رۆژ".
مسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "پەرلەمان پشتیوانی لە هەنگاوەکانی ئەم کابینەیەی کردووە بۆئەوەی بەربەستەکانی بەردەم بازرگانییە نوێیەکان هەڵبگیرێن".
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا هاتووە: "ئێمە راییکردنمان لە 32 رۆژەوە بۆ یەک رۆژ، سەردانی فەرمانگە حکوومییەکانمان لە 50 سەردانەوە بۆ یەک و تێچووەکانیشمان بە رێژەی زیاتر لە 90% کەم کردوونەتەوە".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جهختى لهوهش كردوووهتهوه، كه رێگەکە خۆش دەکەن، بۆئەوەی بەڵێندەرەکان بتوانن ئایندەیەکی باشتر بۆ کوردستان بونیاد بنێن.
.
