مسرور بارزانی پێشوازی لە رێككەوتنێكی دانەغاز بۆ پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر دەكات

مسرور بارزانی پێشوازی لە رێككەوتنێكی دانەغاز بۆ پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر دەكات

مسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمى كوردستان پێشوازی لە رێككەوتنێكی دامەزراوەی پارەداركردنی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریكی لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز دەكات و دەڵێت: رێككەوتنەكە 250 ملیۆن دۆلاری بۆ پەرەپێدانی كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەستەبەركردووە.
مسرور بارزانی، ئێوارەی ڕۆژى 8/9/2021 ، لە تویتێكدا ڕايگه‌ياند: "خۆشحاڵم كە رێككەوتنی دامەزراوەی پارەداركردنی پەرەپێدانی نوێدەوڵەتی ئەمریكی لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز، 250 ملیۆن دۆلاری بۆ پەرەپێدانی كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستانی عێراق دەستەبەر كردوە."
بەپێی وته‌ى سەرۆكی حكومەت ئەو رێككەوتنە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی وزەیەكی كارەبای پاكترو هەرزانترو ژمارەیەكی زۆر هەلی كاریش لە كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.

Top