بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە كوردستان کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە

بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە كوردستان کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە

 

دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن قسەی كردووەو گوتوویەتی لەمەودوا ماوەی بڕینی ئینتەرنێت بەهۆی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەییەوە کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە، بە جۆرێک لە کاتژمێر ٦:٣٠ خولەک بۆ ٩:٣٠ خولەک ئینتەرنێت دەبڕدرێت كە پێشتر لە ٦:٣٠ خولەک بۆ 10:30خولەك دەبڕا.

 

وتەبێژەكەی وەزارەت روونیکردەوە، لەسەر راسپاردەى وەزارەتى پەروەردە، ئەوان کۆمپانیاکانیان راسپاردووە کە لەو کاتانەدا هێڵەکانى ئینتەرنێت ببڕن. ئاماژەشی بەوە كرد كە  بڕینى هێڵى ئینتەرنێت بۆ بەرژەوەندیى گشتى و شەونخوونیى قوتابیان و ئامادەکارییانە بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان.

شایانی باسە  لەکاتی بەڕێوەچوونی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانى پۆلی ١٢ی ئامادەییدا بەهەمان شێوە رۆژانی تاقیکردنەوەکان هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیران.

 

 

Top