وەزارەتى ناوخۆى چهند بڕيار لهسهر ماتۆرسکیلەکان دهدات
وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى ماتۆرسکیلەکانەوە چەند بڕیارى دەرکرد و داواى لە خاوەنەکانیان کرد ماتۆرسکیلەکانیان تۆمار بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان چەند بڕیارێکى لەبارەى ماتۆرسکیلە بێسەرەتا و تۆمارنەکراوەکان دەرکرد.
لە نووسراوەکەى وەزارەتى ناوخۆ ئاماژە بەوە کراوە "لەبەرئەوەی زۆربەی ماتۆڕسکیلەکان لە هەرێمی کوردستان بێسەرەتان و بە شێوازی قاچاخ و پارچە یەدەگ داخڵی هەرێمی کوردستان کراون و دواتر پارچەکان بەیەکەوە بەستراون بوونەتە هۆی چەندین رووداوی هاتووچۆ و گەیاندنی زیانی ماددی و گیانی بە هاووڵاتیان".
بە گوێرەى نوسراوەکە بە مەبەستی نەهێشتنی ئەو دیاردەیە و هاندانی خاوەنی ماتۆڕسکیلەکان بۆ تۆمارکردنی ئەو ماتۆڕسکیلانە ئەم بڕیارانە دراون. ئهوهش دهقى ڕاگهيهندراوهكهيه:
