وەزیری دارایی ئاشكرایكرد كە دەبێت هەموومان پابەندی یاسای چاكسازی بین

وەزیری دارایی ئاشكرایكرد كە دەبێت هەموومان پابەندی یاسای چاكسازی بین


وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە یاسایی چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ كەس و پلە و پۆستێك ناكات و دەبێت هەموومان پابەندی یاسایەكە بین.
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی سەرلەبەیانی ڕۆژی7/9/2021 ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری بە یاوەری دكتۆر عبدولحەكیم خسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی كرد.
لە سەردانەكەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری و دكتۆر عبدولحەكیم خسرەو لەگەڵ جێگری بەرێوبەری خانەنشینی كوردستان كۆبوونەوە بەوردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینی پلە تایبەتەكان كرد. هەروەها وەزیری دارایی و ئابوری لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوە كرد كە یاسایی چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ كەس و پلە و پۆستێك ناكات و دەبێت هەموومان پابەندی یاسای چاكسازی بین تاوەكو جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی دادپەروەری كۆمەڵاتی.

Top