لەچواچێوەی پلانی گونجاو بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە نرخی عومرە کەمکرایەوە
یەک شەممە ٥ی ئەیلول شێخ نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە رایگەیاند لەچوارچێوەی پلانێکی گونجاوی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەگرتنە بەری چەند رێکارێک و پەیوەندیان لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی و کۆمپانیا فرۆکەوانی عێراقی ھەروەھا ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەت بەگواستنەوەی عومرەکاران لەھەنگاوی یەکەم توانرا نرخی عومرە لەبەشێکی کۆمپانیاکان داشکێندرێ بەشێوەیەک لەگەڵ دەست پێکردنەوە ی گەشتەکانی عومرە نرخی ھەر عومرەکارێک نزیکە ( ١٥٠٠)دۆلاری ئەمەریکی بوو واتە ١٥ وەرەقە بەڵام ئێستادا لەبەشێکی بەرچاوی کۆمپانیاکان نرخی عومرە بۆ (١٠٠٠) دۆلار واتە بۆ(دە) وەرەقە کەم کرایەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە زێتر وتی بەردەوام دەبین بۆ گرتنە بەری ھەر رێکار و ھاوکاریەک بۆ کۆمپانیاکان بەتایبەتی ئەوانە نرخەکانی عومرە لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیان و عومرەکاران دادەبەزێنن، بۆئەمەش پلانی تر لەبەردەستدایە
