راگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هەولێر
کەسێک بەناوى (احمد حمدامین رسول) دانیشتووى شارى هەولێر داواکراو لەدادگا بە ماددەی (406) لە ڕێکەوتى (23/5/2021) مەفرەزەکانمان لە هەوڵى دەستگیرکردنى بوون، داواکراو تەقەى لێکردوون و دوو کارمەند و هاوڵاتیەکى ئافرەت بەناوى (ش.و.ر) برینداربوون و تاوانباریش توانى ڕابکات.
دواتر تاوانبار بەردەوام هەڕەشەى لە هاوڵاتیان دەکرد و مەترسی بوو لەسەر گیانی هاووڵاتیان, لە ڕێکەوتى (18/6/2021) هەڵسا بە کوشتنى هاوڵاتى (فرهاد جبار محمد)ـو خۆى لە شوێنێکى نادیار حەشاردا.
تاوانبار (7) فەرمانى دەستگیرکردنى بە ماددەکانى (تیرۆر) و (هەڕەشە) و (کوشتن) و هەبوو، بۆیە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانمان بەردەوام بوو، لەئەنجامدا توانرا شوێنى تاونبار دەست نیشان بکرێت و، ئەمڕۆ ئێوارە ڕێکەوتى (5/9/2021) لە ناو شارى هەولێر/ گەڕەکى مهاباد هێزەکانمان هەوڵى دەستگیرکردینان دا بەڵام تاوانبار بۆ جارێکى تر بەچەک و تەقەکردن ڕووبەڕوى هێزەکانمان بۆوە و دوو کارمەندى ترى بریندار کرد و دواتر تاوانباریش لەو ڕوو بەڕوبونەوەیەدا کوژرا.
لێرەوە هاوڵاتیانى خۆشەویست دڵنیادەکەینەوە کەوا هێزەکانمان هەمیشە لە ئامەدەباشى دان بۆ پاراستنى گیان و ماڵيان، هەرکەسێکی دەرچوو لە یاسا و ڕووبەڕوى هێزە یاسا پارێزەکان ڕابوەستێ ئەوا بە تونترین شێوە بەرپەچى دەدرێتەوە.
ڕاگـەیانــدنى
بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هەولێر
5/9/2021
