نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ سەرووی 72 دۆلار بەرز بووەوە
بەهۆی كەمبوونەوەی ئەمبارەكانی ئەمەریگا لەنەوتی خاو نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ سەرووی 72 دۆلار بەرز بووەوە، ئەم بەرزبوونەوەش تۆمارێكی نوێی یە ئەوەتەی پەتای كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە بەڕادەیەك بۆ یەكەمینجارە بازاڕەكانی نەوت نرخی وا بەرز بەخۆیەوە ببینێت، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی كۆبوونەوەكانی ئۆپێك پڵەس كە وا بڕیارە 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تا كۆتایی ئەمساڵ زیاد بكەن
