ناوى دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار فەرمانبەر لە سیستەمی بایۆ مەتریدا تۆمارکراون

ناوى دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار فەرمانبەر لە سیستەمی بایۆ مەتریدا تۆمارکراون

 

بەپێی هەواڵێكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق  لە زاری وتەبێژەكەیەوە عەبدولزەهرە هینداوی بڵاوی كردەوە كە لە سیستمی بایۆمەتریدا ناوى دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار فەرمانبەر تۆمارکراون.

ناوبراو ئاماژەشی بەوە كرد كە کارکردن لەسەر سیستەمی بایۆمەتری بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی سیستمی ناوەندی ئامار و بەسەرپەرشتی وەزیری پلاندانان بەردەوامە و دووپاتیشی كردەوە كە  تۆمارکردنی ناوى فەرمانبەران لە سیستەمی بایۆمەتریدا ژمارە و پێگە و هەیمەنەتی وەزارەتەکان پیشان دەدات.

عەبدولزەهرە هینداوی جەختی لەوەش كردەوە كە لەئێستادا سەرقاڵی ئەوەن كە كاربكەن بۆ ژماردن و دەرکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت کە کارتی نیشتیمانی یەکگرتوویان نییە.

جێگەی باسە وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێشتر بڵاوی كردبووەوە كە ژمارەی فەرمانبەران لەماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا بە رێژەیەكی زۆر زیادی کردووە.

Top