ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڕه‌شەن بۆسەر ئافرەتانی هه‌رێمی كوردستان
ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لە ڕاگەیاندراوێكدا جەختی كردەوە كە مایه‌ی نیگه‌رانییه، جارێكی دیكە له‌لایه‌ن تاوانباران و كه‌سانی نه‌فس نزمه‌وه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ژنان و كچانی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێندرێت.
ئەنجومەنەكە لە درێژەی ڕاگەیاندنەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بوونەتە مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاییندەی كچان و ژنان و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی. ئەوەشی ڕوون كردووەتەوە كە به‌م دواییه چه‌ندین حاڵه‌تی نایاسایی، دوور له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، روویانداوه، كه تاوانباران سنووره‌كانی ياساكانیان به‌زاندووە، بە تایبەتی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی قوربانیان ده‌كه‌ن بۆ سوكایه‌تیكردن و ئابرووبردنیان. بۆیە له ڕێگه‌ی داواکاریی گشتی سكاڵای له‌دژی تاوانباران تۆماركردووه و هاوكارو هه‌ماهه‌نگیش دەكات له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوەندیداره‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران تاكو ڕاده‌ستی یاسا بكرێن.
