حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا رێککەوتووە لەسەر هاوردەکردنى بەنزین و نەوتى سپی
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە لەگەڵ بەغدا لەسەر هاوردەکردنى بەنزین و نەوتى سپى بۆ هەرێمی کوردستان ڕێککەوتوون.
دكتۆر کەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سرووشتییەکان لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە كە ئێستا تێڕوانین و زانیارییه‌كی ورد و ڕاستیان لەبەردەستە كە لە دەستپێكی ده‌ستبه‌كاربوونیدا تیمێكی دروست كردوە كه ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كی زۆر و به‌رزیان لە مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نە پیشه‌سازییەکان هەیە لە كوردستاندا، واته وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم كۆنتڕۆڵێكی ته‌واویان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت دروستکردوە لەوەى پێشتر و ئێستا‌ش كراوه و چۆنیش بتوانین لەسەری به‌رده‌وام بین.
هەروەها وەزیری سامانە سروشتییەكان وتی: ئێمە به‌رنامەی زیاترمان داناوە به تایبه‌ت له بواری دۆزینه‌وه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت و غازی هەرێمی كوردستان و ئه‌و ستافه‌ی وه‌زاره‌ت به ڕێژەی 90% ستافێكی نوێ و تایبه‌ته كە ئه‌وانه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تیان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر بابه‌ته بنه‌ڕەتی و گرینگه‌كانی بواری نه‌وت و غاز و سامانه سروشتییه‌كان هەیە.
هەروەها وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەلێت: زۆر گه‌شبینم كه ئایندەى دۆسیه‌ی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان پۆزه‌تیڤ ده‌بیت، بێگومان بۆ سه‌رخستن و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و سیستەمه ده‌بێت تیمه دروستكراوه‌كەی وه‌زاره‌ت پشتگیری بكرێت و توانای دارایی و بودجه‌یه‌كی شیاویان لە‌به‌رده‌ست بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی سه‌رپه‌رشتیكردنیان هه‌بێت به تایبه‌ت بۆ پێشخستنی كادری ناوخۆ و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان.
هاوكات سەبارەت بە رێککەوتنیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق بەمەبەستی ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان، وەزیری سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی بەوەداوە کە لەگەڵ بەغدا لەسەر هاوردەکردنى بەنزین بەبڕی یەک ملیۆن لیتری رۆژانە رێككەوتوون و هەروەها لەسەر ناردنی نەوتی سپیش رێککەوتوون كراوە كە لە مانگی 10 لەبەغداوە هاوردە بكرێت بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییانی كوردستان.
