پاپا فرانسیس: تەندروستیم  زۆر باشەو دەستیش لە پۆستەکەم ناکێشمەوە

پاپا فرانسیس: تەندروستیم  زۆر باشەو دەستیش لە پۆستەکەم ناکێشمەوە

 

 

رادیۆی کوبی ئیسپانیا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکاندا كرد، لە بەدواداچوونی پرسیارێكدا رەتی کردەوە كە دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە بەهۆی ناجێگیریی ڕەوشی تەندروستییەوە.

پاپا ئاماژەی بەوەدا كە لە ئێستادا تەندروستی زۆر باشە و بەشێوەیەکی ئاسایی ژیان بەڕێدەکات ، ئەو زیاتر گوتی: نازانم ئەو راپۆرتە ئیتاڵییە هەفتەی رابردوو لە کوێوە ئەو هەواڵەی هێناوە کە گوایە بەنیازم دەست لەکاربکێشمەوە. پاپا فرەنسیس ڕوونی كردەوە کە زۆر نزیکە بەشداری بکات لە کۆنگرەی جیهانی لەبارەی گۆڕانی کەش وهەواوە کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە گلاسگۆ لە مانگی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت.

شایانی باسە پاپا فرەنسیس تەمەنی ٨٤ ساڵەو لە  ڕۆژی 4ی تەمموزی ئەم ساڵدا نەشتەرگەریی قۆڵۆنی بۆ کرا و دواتر گرفتی تەندروستی بۆ دروست بوو.

Top