سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حەكیم دەكات
ئەمڕۆ هەینی سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی حەكیم كرد
لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە "بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مەرجەعی پایەبەرزی ئایینی ئایەتولڵا عوزما (سەید محەمەد سەعید حەكیم)مان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی جیهانی ئیسلامی و گەورە مەرجەعەكان و خانەوادەی بەڕێزی حەكیم دەكەین".
هەروەها دەڵێ "لە خودای گەورە داواكارین سەبر و ئارامیان پێ ببەخشێت و ڕۆحی خوالێخۆشبوو بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات".
