دوو كتێب چاپ وبڵاوكرانەوە
لە بڵاوكراوەكانی سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەكادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستان دوو كتێب چاپ وبڵاوكرانەوە، كە هەردووكیان لە نووسینی (دكتۆر دینمۆ حەمەد ئامێدبەك) و وەرگێڕانی (تەحسین وسو عەبدوڵڵا)ن، كتێبی یەكەم بە ناوی (كۆدەكانی جیۆكلتووری سیاسەتی دەرەوەی ئێران)، ئەم كتێبە ئاماژە بەوە دەكات كە شیكردنەوەی سیاسەتی دەرەوە لە دەروازەی كلتوورییەوە ئاراستەیەكی نوێیە لە تیۆرەكانی پەیوەندیی نێودەوڵەتیدا، لە چارێكی كۆتاییی سەدەی ڕابردوودا، گرنگیی بابەتەكانی كلتوور، ناسنامە، شارستانیەت و ئایین لەلایەن پسپۆرانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان زیاتر دەركەوتووە. كتێبی دووەم بە ناوی (كۆدەكانی جیۆپۆلەتیكی سیاسەتی دەرەوەی ئێران)،لە پێشەكی كتێبەكەدا باس لەوە كراوە كە ئێران لە ڕوانگەی جیۆپۆلیتیكەوە خاوەنی شوێنێكی ناوەندییە لە ڕۆژئاوای ئاسیا، قەفقاسیا، باشوورو ناوەڕاستی ئاسیا، بە درێژایی مێژوو هەموو ئەو دەوڵەتانەی لەسەر خاكی ئێران دروست بوونە كاریگەرییان هەبووە لەسەر ناوچەكەز لەسەردەمی ئێستاشدا كۆماری ئیسلامیی ئێران چاوی لەسەر نفوزییەتی، لەو ناوچانەی كە ئاماژەیان پێكرا، تاران سیاسەتی دەرەوەی خۆی بە شێوەیەكی چالاكانە جێبەجێ دەكات.جگە لە چەندین بابەتی دیكەی پەیوەست بەم چەمكە لە دووتوێی ئەم كتێبەدا نووسراون و شیكراونەتەوە.دەست خۆشی لە وەرگێڕ(تەحسین وسو عەبدوڵڵا) دەكەین، بە هیوای بەرهەمی زیاتر.
