تاڵیبان حكومەتێكی تازە بۆ ئەفغانستان پێك دەهێنێت

تاڵیبان حكومەتێكی تازە بۆ ئەفغانستان پێك دەهێنێت

 

 

ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی تاڵیبان ئەحمەدوڵا موتەقی بڵاوی كردووەتەوە كە

 مەراسیمی ئامادەکارییەکان بۆ ڕاگەیاندنی حکومەتی نوێ لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە کابول بەڕێوەچووە. لە درێژەی قسەكانی ئەو بەرپرسەدا هاتووە كە وا پێشبینی دەکرێت ڕابەری باڵای تاڵیبان هەیبەتوڵا ئاخوندزادە دەسەڵاتی تەواوی بەسەر ئەنجومەنی نوێی فەرمانڕەوادا هەبێت، سەرۆکیش لەژێر دەسەڵاتی ئەودا دەبێت.

هاوكات بەپێی پێكهاتەی حكومەتەكە ڕابەری باڵای تاڵیبان سێ جێگری دەبێت، مەولەڤی یەعقوبی کوڕی دامەزرێنەری تاڵیبان مەلا عومەر، سیراجەدین حەقانی سەرکردەی تۆڕی حەقانی، عەبدولغەنی بارادەر، کە یەکێکە لە ئەندامانی دامەزرێنەرانی تاڵیبان.

لەلایەكی دیكەوە تاڵیبان بەڵێنی داوە ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ بیانییەکان و ئەو ئەفغانییانە بکاتەوە کە هێشتا لە وڵاتەکەدا ماون، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێشتا فڕۆکەخانەی کابول بەداخراویی ماوەتەوە، زۆرێک لە هاووڵاتیانی ئەفغانی هەوڵیان دا لەڕێی سنوورەکانەوە ئوو لە وڵاتانی دراوسێ بكەن.

 

 

 

 

Top