لە هەولێر دەست بەسەر 628 دەمانچەی گیرا

لە هەولێر دەست بەسەر 628 دەمانچەی گیرا

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 1/9/2021 وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگەیاند كە دەست بەسەر 628 دەمانچەی توركیدا گیراوە و دوو كەسیش لەسەر ئەم كارە دەستگیر كراون.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر لە 1/9/2021 رایگەیاند له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر 628 ده‌مانچه‌ی توركی گیراوە كه‌ به‌ شێوەی نایاسایی بۆ هه‌رێمی كوردستانە هێنراون.
هەر لەمبارەوە هۆگر عه‌زیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی كوردستانی بۆ رۆژنامەنووسان خوێنده‌وه‌ كە تیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كرابوو كە دوو هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بە تۆمەتی هێنانی چەكە نایاساییەكان دەستگیر كراون.
هاوكات لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە:
لە پرۆسەیەکی هاوبەشی نێوان ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر پاش بە دواداچوونێکی ورد و بەردەوام لە رۆژی چوارشەممە 1/9/2021 توانرا دەست بەسەر 628 پارچە چەکی دەمانچە کە ناسراون بە دەمانچەی تورکی بگیرێت کە بە شێوەیەکی نایاسایی هاتۆتە ناو هەرێمی کوردستان کرا. ئەو گرووپەی کە بەم کارە هەستاوە بە بڕیاری دادوەر گیراون و دەدرێنە دادگای تایبەتمەند بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان.
شایانی باسە وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی دیكەی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە بەدواداچوون و کارکردن بۆ نەهێشتنی دیاردەی چەکی قاچاغ و نایاسایی، هاوكات بە سزا گەیاندنی ئەو کەس و تاقمانەی کە بەم کارانە هەڵدەستن.

Top